ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی حکومەتی عێراق: دامەزراندنی گرووپی چەکداریی نوێ قەدەغەیە و چەک دەخرێتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتەوە

reset font size increase font size

حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند کە لە ٣٠ی ئەیلوولدا ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆتایی دێت، سەروەریی وڵات پتەو دەبێت، چەک لە یەک دەسەڵاتدا کۆدەکرێتەوە، و گەورەترین هەنگاویش لە مێژوودا دژی گەندەڵی دەنرێت.

لە لێدوانێکدا کە ڕۆژی ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) داویەتی، عەبوودی ئاماژەی بەوە کرد کە دۆسیەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە چەندین پێوەر بەدەستهێناوە کە پێشتر وێنەی نەبووە.

 جەختیشی لەوە کردەوە کە بەرواری ٣٠ی ئەیلوول دەبێتە پێوەرێکی گرنگی سەروەری بۆ دەوڵەت و گەلی عێراق، و لەو بەروارەدا بوونی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە خاکی عێراقدا کۆتایی دێت.

گوتەبێژی حکومەت ڕونی کردەوە که دۆسیەی کۆنتڕۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە لە پێشەنگی کارنامەی وەزارەتەکەیە، و ئاماژەی بەوە دا کە ڕوشوێنەکانی حکومەت لەم دۆسیەیەدا گەڕانەوەیەکی ئاساییە بۆ ڕێکارەکانی دەوڵەت و بنەما دەستوورییەکان؛ چونکە دەستوور دامەزراندنی هەر گرووپێکی چەکداری لە دەرەوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکان بە توندی قەدەغە دەکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.