ڕاستەوخۆ

عەباس عێراقچی: تاران مەرجی بۆ کردنەوەی گەروی هورمز هەیە

reset font size increase font size

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، جەنگی ئەمریکا دژی وڵاتەکەی هیچ چارەسەرێکی سەربازیی نییە و گوشارەکان کێشەکە چارەسەر ناکەن، لە کاتێکدا گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان لەسەر دۆسیەی داخستنی گەروی هورمز و لابردنی سزاکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی هەستیارەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، 4ی تشرینی یەکەمی 2026، عێراقچی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزانی بیانی لە تاران ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر دوژمنەکان جارێکی دیکە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی هەڵبژێرنەوە، وەڵامی ئێران زۆر لە جاران بەهێزتر دەبێت، و جەختی کردەوە، تەنیا دانوستاندن لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی دەتوانێت کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت.

سەبارەت بە گرێکوێرەی سەرەکیی نێوان هەردوولا، کە بریتییە لە داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، دەزگای ئاسایشی دەریایی بەریتانیا (UKMTO) ڕایگەیاند، نەوتهەڵگرێک لە ناو گەرووەکەدا بە کەرەستەیەکی نەزانراو پێکراوە و ژووری بزوێنەرەکەی زیانی بەرکەوتووە. هەفتەی ڕابردوو ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە حەوت مەرجی بۆ کردنەوەی گەرووەکە خستە ڕوو، لەوانە، ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئازادکردنی پارە سڕکراوەکانی، و لابردنی سزاکانی سەر کەرتی نەوت و بەندەرەکان، کە سەرەڕای ڕەتکردنەوەی پێشنیازەکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، بەڵام دەرگای بۆ گفتوگۆی زیاتر نەبەستووەتەوە و کازم غەریبئابادی و ئیسماعیل بەقایی ئاماژەیان بەوەدا که لایەنی ئەمریکی بۆچوونی نوێی ناردووە و تاران سەرنجی لەسەر دۆسیەی گەروی هورمز و هەڵگرتنی سزاکانە نەک تەنیا پرسی ئەتۆمی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.