ڕاستەوخۆ

عێراقچی: ترەمپ بۆ پارچەپارچەکردنی ئێران تەلەفۆنی بۆ سەرکردەکانی کورد کردبوو

reset font size increase font size

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، پیلانێکی بەرفراوان بۆ پارچەپارچەکردنی ئێران داڕێژرابوو، ئاشکراشی کرد لە ڕۆژی چوارەمی جەنگدا دۆناڵد ترەمپ پەیوەندیی تەلەفۆنی بە سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانەوە کردووە، بەڵام بەهۆی وەڵامدانەوە و هۆشدارییە توندەکانی تاران و هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکە، پیلانەکە پووچەڵ کراوەتەوە.

عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە ترەمپ ڕاستەوخۆ تەلەفۆنی بۆ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردووە و پێشتریش خۆی دانینا بەوەدا کە چەکی بۆ ناوچەکە ناردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: "هەر لە هەمان ڕۆژدا من ڕاستەوخۆ پەیوەندیم بە بەڕێزان بارزانی و تاڵەبانی، و سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڤاڵ سودانییەوە کرد و هۆشداریم پێدان؛ ئەگەر لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە بچووکترین هەڕەشە ڕووبەڕوومان ببێتەوە، پێیان وانەبێت ئێمە سەرقاڵین، بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی زۆر توندیان دەدەینەوە."

بەگوێرەی وتەکانی عێراقچی، سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سودانی دڵنیایی تەواویانداوە کە ڕێگە بە هیچ جووڵەیەک دژی ئێران نادەن.

 ناوبراو هەروەها ڕۆڵی تورکیای بەرز نرخاند و ڕایگەیاند، هاوبەشە تورکەکانیان و هاکان فیدان هەڵوێستی زۆر توندیان بەرامبەر ئەمریکییەکان وەرگرتووە، کە ئەم کۆمەڵە هەوڵە سیاسی و دپلۆماسییانە بوونە هۆی تێکشکاندنی پیلانی پارچەپارچەکردنی ئێران.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.