لە کاردانەوەیەکی تونددا بەرامبەر جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، بەرپرسانی ئێران بێباوەڕیی خۆیان بەرامبەر ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی واشنتن دەربڕی و جەختیان کردەوە کە ناردنی کەلوپەلی سەربازیی نوێ پێچەوانەی بانگەشەکانی ئەمریکایە بۆ ڕاگرتنی جەنگ.
لە پەیامێکدا محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەمریکییەکان بەردەوام کەلوپەلی سەربازیی نوێ دەهێننە ناوچەکە و هاوكات بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەدوای کۆتاییهێنان بە جەنگەوەن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ئاراستەکردنی ڕای گشتی ناوزەد کراوە.
لە پەیامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەموو یاری و پیلانەکانی ئەمریکا تێگەیشتراون و ئامادەکاریی تەواو بەرامبەریان کراوە، چونکە کردەوەکان دەبێت ڕاستیی بانگەشەکان بسەلمێنن، نەک پێچەوانەکەی.