وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی دەربارەی نرخی بەنزینی هێنراو (نۆرمال) دەرکرد و نرخی یەک لیتر بەنزینی حکومی بۆ 750 دینار و بەنزینخانە بازرگانییەکانیش بۆ 850 دینار دیاری دەکات.
بەگوێرەی فەرمانێکی وەزاری کە بە واژۆی ئەندازیار کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت لە ڕێکەوتی 20-7-2026 دەرچووە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و دابەزاندنی نرخی بەنزین، ئەم بڕیارانەی خوارەوە دراون:
یەکلایەنە و حکومی: بنەزینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە بە کوالیتی (نۆرمال) دابەش دەکرێت بەسەر هاونیشتمانییاندا، نرخی فرۆشتنی دەبێتە 750 دینار بۆ هەر لیترێک.
بەنزینخانە بازرگانییەکان: نرخی فرۆشتنی بنەزینی کوالیتی نۆرمالی بازرگانی (تیجاری) لە بەنزینخانەکاندا نابێت لە 850 دینار بۆ هەر لیترێک زیاتر بێت.
سزا و ڕێکارەکان: لە پێچەوانەی ئەم نرخەدا، بەنزینخانەی سەرپێچیکار رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە و بڕیارەکە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.