ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە فەرمی بڕیاری لەسەر ئەنجامەکانی کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان دا و دەستەی گشتی و دەستووری پەسەندکراوی حیزبەکەی لە ڕووی یاساییەوە جێگیر کرد.
بەپێی بڕیاری ژمارە (٢)ی کۆنووسی ئاسایی (٢١)ی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە ڕێکەوتی ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٦، سەبارەت بە کۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان کە لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٦ لە کەرکووک بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بە پشتبەستن بە بڕیاری دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان ناوی "دانا ئەحمەد مەجید" لە ئەندامێتیی دەستەی گشتیی حیزبەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.
هاوکات کۆمسیۆن فەرمانگەی کاروباری حزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕاسپاردووە هەماهەنگی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بکات بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ؛ ئەمەش بە مەبەستی بەستنی کۆنگرەیەکی نوێ کە تەنیا تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە.
بەپێی خوێندنەوە یاساییەکان بۆ بڕیارەکەی کۆمسیۆن، کۆنفرانسی کەرکووک هیچ کێشەیەکی یاسایی نەماوە و بزووتنەوەی گۆڕان لەژێر چەتری سەرکردایەتیی نوێ و دەستوورە پەسەندکراوەکەیدا دەمێنێتەوە، پرۆسەی بەستنی کۆنگرەی داهاتووش تەنیا بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی ڕێکخەری گشتی دەبێت.