تا دێت، پێگەی کورد لە قەزای خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین لاوازتر دەبێت، بە تایبەت لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ـەوە بەشێکی زۆر لە دانیشتووانە کوردەکانی قەزاکە ناوچەکەیان جێهێشتووە و نەگەڕاونەتەوە.
تاوەکو ئیستاش حکومەتی عێراق قەرەبووی ئەو زیانانەی نەکردووەتەوە، کە لە ڕووداوەکاندا بەر کوردانی قەزاکە کەوتووە.