ڕاستەوخۆ

سامانە سروشتییەکان: کۆمپانیای HKNی ئەمریکی بەهۆی گرژییەکانەوە کارەکانی لە هەرێم و عێراق ڕاگرت

reset font size increase font size

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆمپانیای وزەی "ئێچ کەی ئێن - HKN"ی ئەمریکی، کە یەکێکە لە گەورەترین وەبەرهێنەرانی کەرتی نەوت، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییە ئەمنییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە سەرجەم کارەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرت.

ئەم بڕیارە کتوپڕەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە تەنیا یەک ڕۆژ دوای ئەوە دێت کە عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئێچ کەی ئێن کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی پەرەپێدانی وەبەرهێنانەکانیان، بەتایبەت دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا گرێبەستی گەشەپێدانی کێڵگەی نەوتی حەمرینی پێدرابوو.

 کۆمپانیاکە کێڵگەی نەوتی سارسەنگ لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەدەبات کە بەردەوام لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە دەکرێتە ئامانج، هەروەها خاوەنی دوو گرێبەستی گەورەی ستراتیژییە لەگەڵ حکومەتی هەرێم کە لە مەی ٢٠٢٥ لە واشنتن بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی واژۆکران و بەهاکەیان دەگاتە ١١٠ ملیار دۆلار.

ڕاگرتنی کارەکانی ئەم کۆمپانیایە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان کەوتووەتەوە ژێر هێرشی توندی درۆنیی ئێران و گرووپە چەکدارەکان؛ بە شێوەیەک کە شەوی هەینی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لانی کەم ٨ درۆنی لە ئاسمانی هەولێر خستە خوارەوە، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی تەنیا چەند ڕۆژێک بەسەر هێرشێکی هاوشێوەی دیکەدا بۆ سەر شارەکە لە شەوی چوارشەممەدا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.