هێزی ئاسمانیی عێراق لە سنوری کەرکوک بۆردوومانی پێگەیەکی داعشی کرد و لە ئنجامدا ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، سوپای عێراق لە سنوری کەرکوک بارەگایەکی چەکدارانی داعشی بۆردومان کردووە و سەرجەمیان کوژراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، پێشتر زانیارییان پێگەیشتووە کە لە یەکێک لە دۆڵەکانی سنوری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک، جموجۆڵی چەکدارانی داعش هەیە، لە یەکێک لە حەشارگەکانیاندا بۆردومان کراون و سەرجەمیان کوژراون.
شانەی ئەمنی باسی لەوەش کردووە، بۆردومانەکە بە دوو جار و لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-16ی هێزەکانی ئاسمانیی عێراقەوە بە وردی ئەنجام دراوە.