ڕاستەوخۆ

مستەفا عەبدوڵا: یەکێتی و پارتی پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوە مەرجی ڕێککەوتنیان هەەیە

reset font size increase font size

جارێکی دیکە دەنگۆی کۆبوونەوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان سەری هەڵداوەتەوە، بەتایبەت دوای لێدوانەکەی مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی.

 سەرچاوەیەک بە نووچەتیڤی ڕاگەیاندووە کە سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو، دووجار هەوڵی داوە هەردوو حیزب بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ، بەڵام یەکێتی و پارتی دەیەنەوێت پێشوەختە ڕێککەوتن بکرێت و ئینجا کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار ئامادەیییان بۆ کۆبوونەوە و کاراکردنەوەی پەرلەمان دەربڕیوە، بەڵام پێناچێت دەستپێشخەرییەکەی یەکگرتوو بەستەڵەکی نێوانشان بتوێنێتەوە، چونکە تا ئێستا هیچ لایەنێک بە کردار دەستپێشخەرییەکەی نەخستووەتە گەڕ.

لە لای خۆیەوە، مستەفا عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی، لە لێدوانێکدا بۆ نووچەتیڤی جەختی کردەوە کە یەکێتی و پارتی تەنیا بە شێوەیەکی زارەکی پێشوازییان لە دەستپێشخەرییەکەیان کردووە، بەڵام بە کردار تا ئێستا نەهاتوونەتە پێشەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.