ڕاستەوخۆ

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بارەگای سەرەکیی کۆمپانیای کۆڕەەک تیلیكۆمی لە کەربەلا داخست

reset font size increase font size

نووسینگەی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە پارێزگای کەربەلا، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و لایەنە هەواڵگرییە تایبەتمەندەکان، هەڵمەتێکی مەیدانیی هاوبەشی ئەنجام دا و لە ئەنجامدا بارەگای سەرەکیی کۆمپانیای "کۆڕک تیلیكۆم" لەو پارێزگایە داخست، کە ئەمەش لە چوارچێوەی ڕوشوێنە یاساییەکاندایە بەرامبەر بە کۆمپانیاکە.

دەستەکە ڕایگەیاند کە ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕيار و ڕێنماییە دەرچووەکانە سەبارەت بە کۆمپانیای کۆڕک تیلیكۆم.

 جەختیشی کردەوە کە نووسینگەکانی لە پارێزگاکان بەردەوامن لە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەو ڕوشوێنانە بەپێی چوارچێوەیە یاساییە پەسەندکراوەکان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.