لەگەڵ ئەوەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە لەناو توێژە جیاوازەکانی بەگشتی پێشوازی لێدەکرێت، هاوکات یەکگرتنەوەکە بۆچوونی جیاوازیشی لێکەوتەوەتەوە، پەیامنێری نوچە تی ڤی لە سۆران ڕاوبۆچوونی پێشمەرگە دێرینەکان و چالاکوانانی سیاسی وەرگرتووە، بەشێکیان پێیانوایە پرۆسەکە تەنها ڕووکەشە و کرداریی نییە و بەشێکیشیان پێشوازی لە هەنگاوەکە دەکەن.