بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکی ئەم هەفتەیەدا کاریگەریی وەرزی پایز دەردەکەوێت و شەپۆلێکی هەوای فێنک ڕوو لە ناوچەکە دەکات، بە جۆرێک کە پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان 2 بۆ 3 پلەی سیلیزی دادەبەزن.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەی دووشەممە شەپۆلێکی کەشوهەوای فێنک دەستپێدەکات، لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.
کەشناسیی هەرێم پێشبینیی دەکات بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار بکرێن:
هەولێر و هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی
ئەم دابەزینە پلەی گەرمایە بە ئاماژەیەکی ڕوون بۆ کەمبوونەوەی گەرما و باڵکێشانی هەوای پایزی بەسەر ناوچەکەدا دێت.