ڕاستەوخۆ

بەرپرسانی کۆمەڵە: بە چوار درۆن هێرشکرایە سەر بارەگاکانمان لە زڕگوێز و سوورداش

reset font size increase font size

دوو بەرپرسی باڵای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران ڕایانگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە چوار درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپەکانیان لە ناوچەی زڕگوێز و کەمپی سوورداش لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەو دوو حزبە، لە زڕگوێز خانووی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کراوەتە ئامانج و لە سوورداشیش هێرش کراوەتە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ.

ئەمجەد حوسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، و ئارام مودەریسی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، ڕایانگەیاند کە هێرشەکان نزیک کاتژمێر چواری بەرەبەیان ڕوویانداوە و زیانی مادیی بەرچاو و وێرانکارییان لێکەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.