ڕاستەوخۆ

لە هەرێمی کوردستان قۆناغی دابەشکردنی بەنزین بە کارتی ئەلیکترۆنی دەستپیپێکرد

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە قۆناغی تاقیکاریی بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنیی بۆ دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی دەستپێکرد. لە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاوکراوەتەوە، فەرمانبەرانی بەنزینخانەیەک دەردەکەون کە پێش هاتنەژوورەوەی ئۆتۆمبێلەکان، کارتە ئەلیکترۆنییەکانیان دەخوێننەوە.

بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لەم قۆناغەدا بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی ٤٠ لیتر بەنزینی پاڵپشتیکراو (کە هەرزانترین جۆرە و لیتری بە ٧٥٠ دینارە) دیاریکراوە. ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە بەهۆی ئاڵۆزییە هەرێمییەکان و بەرزبوونەوەی تێچووی هاوردەکردنی ماددە سەرەتاییەکان، کێشەی کەمیی بەنزین و بەرزبوونەوەی نرخەکەی دروستبووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە 'زە نیو ڕیجن'ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی باڵا بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازی زیاتربوونی نرخەکانی بەنزینی موحەسەن و سوپەر بە بڕی ٣٠٠ دینار لەسەر هەر لیترێک، تاوەکو کەرتی تایبەت زیان نەکات و بەردەوام بێت لە هاوردەکردن.

نرخە دیاریکراوەکان و پێشنیازە نوێیەکان:

نۆرمالی پاڵپشتیکراو (حکومی): ٧٥٠ دینار (بەسەر کارتی ئەلیکترۆنیدا دابەش دەکرێت).

نۆرمالی بازرگانی: ٨٥٠ دینار.

موحەسەن: ئێستا ١,٠٠٠ دینارە پێشنیازکراوە ببێتە ١,٣٠٠ دینار.

سوپەر: ئێستا ١,٢٠٠ دینارە پێشنیازکراوە ببێتە ١,٥٠٠ دینار.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.