ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم: سەربازێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە فەرمی گیانلەدەستدانی سەربازێکی وڵاتەکەی و برینداربوونی سەربازێکی دیکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی درۆنێکی ئێرانییەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکەی  سێنتکۆم، ڕووداوەکە لە 18ی تەممووزدا و لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکێکی سەربازیدا ڕوویداوە. تەقینەوەکە کاتێک بووە کە هێزەکانی ئەمریکا خەریکی تەقاندنەوەیەکی کۆنترۆڵکراو  بوون بۆ پاشماوەی تەقەمەنی نەتەقیوی درۆنێکی هێرشبەری خۆکوژی ئێرانی کە پێشتر خرابووە خوارەوە.

له ڕووداوەکەدا سەربازێکی ئەمریکی دەستبەجێ کوژراوە و سەربازێکی دووەمیش بریندار بووە. سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە کە سەربازە بریندارەکە چارەسەری پزیشکی پێویست وەردەگرێت و برینەکەی سووکە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.