ڕاستەوخۆ

ئۆزگور ئۆزەل: هیچ پەیوەندییەکمان بە درووستکردنی پارتێکی نوێوە نییە

reset font size increase font size

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و زانیاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە دامەزراندنی قەوارەیەکی سیاسیی نوێ، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ڕووناکردنەوەیەکی فەرمی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و پێوەندیی خۆی بەو پرسەوە بە تەواوی ڕەتکردەوە.

ئەم کاردانەوەیە دوای ئەوە هات کە لەژێر ناونیشانی گرووپی کاری دامەزراندنی پارتی نوێ و بە دروشمی سەرەتایەکی نوێ بۆ تورکیا چەندین پۆست و ڕاگەیاندراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە و سەرنجی ڕای گشتییان ڕاکێشا.

لە بەرامبەردا، نووسینگەی پەیوەندییەکانی ئۆزگور ئۆزەل ڕایگەیاند، ئەو لاپەڕە و ئەکاونتانەی بە ناوی "پارتی نوێ" بابەتی میدیایی بڵاودەکەنەوە، هیچ جۆرە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان بە سەرۆکی گشتیی جەهەپەوە نییە.

لە دەقی ڕووناکردنەوەکەی نووسینگەی ئۆزگور ئۆزەلدا جەخت کراوەتەوە، ئەو هەژمارانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوێنەرایەتی ئەوان ناکەن و داواش لە ڕای گشتی و هاوڵاتیان کراوە، کە بە هیچ شێوەیەک بڕوا بەم جۆرە بڵاوکراوە چەواشەکارانە نەکەن و پشتی پێ نەبەستن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.