ڕاستەوخۆ

بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیارانی نوێ بۆ ناوچە و قەزاکانی حەسەکە دانران

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی کارگێڕیی پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، زنجیرەیەک بڕیاری فەرمی بۆ دەستنیشانکردن و ڕاسپاردنی بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری نوێ بۆ چەندین ناوچە و قەزای ناوچەکە دەرچوون.

ئەم گۆڕانکارییە ئیدارییە بە ئامانجی ڕێکخستنی نوێی یەکە کارگێڕییەکان و باشترکردنی بەڕێوەبردنی ناوخۆیی ناوچەکان ئەنجامدراوە. بە گوێرەی بڕیارەکان، مەحموود ئەحمەد خدر بۆ بەڕێوەبردنی قەزای هۆل و خالید ئیبراهیم ساڵح بۆ بەڕێوەبردنی قەزای چل ئاغا ڕاسپێردراون.

هاوکات، گۆڕانکاریی لە سەرپەرشتیاری ناوچە گەورەکانیشدا کراوە، بە شێوەیەک، کە عەبدوڵا عەلی ئەلجەشەم وەک سەرپەرشتیاری نوێی ناوچەی سەرێکانی، شێرۆ محەمەد شێرۆ بۆ ناوچەی دێرک و جیھان حەسامی بۆ بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی ناوچەی قامیشلو دیاریکراون بۆ ئەوەی لەمەودوا ئەرکە کارگێڕی و ڕێکخستنییەکانی ئەو ناوچانە بگرنە ئەستۆ.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.