ڕاستەوخۆ

پاش 14 ساڵ؛ ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی نسێبین - قامیشلۆ دەستیپێکرد

reset font size increase font size

بەرپرسانی باڵای سووریا ڕایانگەیاند، پرۆسەی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی فەرمیی دەروازەی سنووریی نێوان قامیشلۆ و نسێبین دەستیپێکردووە، کە بەمەش دەبێتە حەوتەمین دەروازەی سنووریی نێوان تورکیا و سووریا.

قوتەیبە بەدەوی، بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەکانی سووریا، لە ڕێگەی پۆستێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، ئامانج لە کردنەوەی ئەم دەروازەیە، پێشخستنی کەرتی دەروازە سنوورییەکان، ئاسانکاریی هاتوچۆی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و کاتی وەستان لە دەروازەکانی دیکەدا.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە که دەروازەی سنووریی نسێبین لە نێوان باکوور و ڕۆژاوای کوردستان، دوای 14 ساڵ لە داخستن، بۆ یەکەمجار دەکرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بەکردنەوەی، جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆ لە ناوچەکەدا سەرلەنوێ ببوژێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.