ڕاستەوخۆ

وۆڵ ستریت جورناڵ: ترەمپ پێشنیازی ئاگربەستی حەوت ڕۆژەی ئێرانی ڕەتکردەوە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جورناڵ)ـی ئەمریکی بڵاوکردەوە، دۆناڵد ترەمپ پێشنیازی کۆماری ئیسلامی برای بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕەتکردووەتەوە و پێشبینی دەکات هێرشە ئاسمانییەکان دژی ئەو وڵاتە دوای هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس دەستپێبکەنەوە؛ هاوکات سەرۆکی ئەمریکا لە کاردانەوەیەکدا ناوی گەرووی هورمزی گۆڕی بۆ «گەرووی ترەمپ».

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، ترەمپ پێشنیازێکی ئێرانی بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ ئاگربەست قبوڵ نەکردووە و بە بەرپرسانی ئیداریی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەکات هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر پێگەکانی ئێران لە دوای هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس لە مانگی 11ـدا دەستپێبکەنەوە.

لە لایەکی ترەوە، دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی وێنەیەکی نەخشەی ناوچەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا لەسەر گەرووی هورمز بە شێوازێکی سێمبرۆلیکی ناوی گۆڕاوە و نوسراوە "گەرووی ترەمپ".

ئەم هەڵوێستەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی ڕابردوو، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، لە ڕێگەی وڵاتانی نێوەندگیرەوە پێشنیازێکیان پێشکەشی ئەمریکا کردووە کە تیایدا داوای ئاگربەستی حەوت ڕۆژە دەکەن؛ بە مەرجێک ئەگەر لەو ماوەیەدا ئەمریکا داراییە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد بکات و گەمارۆی دەریایی هەڵگرێت، لە ڕۆژی هەشتەمدا گەرووی هورمز دەکرێتەوە و ئامادەن بچنە ناو دانوستانی ئەتۆمییەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.