ڕاستەوخۆ

لە سنووری حاجی ئۆمەران؛ 25 گەنجی کۆبانێ ڕزگار کران و گەڕانەوە بۆ ڕۆژاڤای کوردستان

reset font size increase font size

کۆمەڵێک گەنجی خەڵکی شاری کۆبانێ کە لە 25 کەس پێکهاتبوون و لە سنووری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان گیریان خواردبوو، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ڕزگار کران و گەڕێنرانەوە بۆ ڕۆژاڤای کوردستان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو گەنجانە سەرەتا گەشتیان بۆ دوبی و پاشان بۆ تاران کردبوو، بەڵام لەوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرابوون و دواتر هێنرابوونە سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان؛ لەوێش نزیکەی 10 ڕۆژ لە دۆخێکی سەختدا ماونەتەوە.

پاش ئەوەی گەنجەکان لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکەوە داوای یارمەتییان کرد، شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئاسایشی حاجی ئۆمەران بەدەم داواکارییەکەیانەوە چوون و ڕێکارەکانی پێشوازی و هاوکارییان بۆ ئەنجام دان. پاشان بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، بەرەو پارێزگای دهۆک و لەوێشەوە بەرەو سنووری ڕۆژاڤای کوردستان ڕەوانە کران.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستییان، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست لەبارەی دروستبوونی کێشەی تەندروستیی قورس و گیانلەدەستدانی دوو کەس لە گەنجەکان، بەڵام دەرکەوت کە دۆخی تەندروستیی سەرجەمیان باشە و بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە کۆبانێ.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.