شاندێکی باڵای بەڕێوەبەریی خۆسەر و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە سەرۆکایەتیی مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریایان کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی سوریاکۆبوونەوە.
لە شاندەکەدا نەورۆز ئەحمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەپەژە وسیپان حەمۆ، جێگری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ناوچەی ڕۆژهەڵات ئامادە بوون.
بەلەم کۆبوونەوانەدا کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 29ـی کانونی دوومدا بەڕێوە چووە، مەزڵووم عەبدی کۆتاییهاتنی ئەرکی هەسەدە وەک هێزێکی سەربازیی سەربەخۆ و تێکەڵکردنی تەواوی بە ناو سوپای سووریای ڕاگەیاند.
هاوکات لە کۆبوونەوەی تایبەتدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەسەر تێکەڵکردنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە ناو پێکهاتەی وەزارەتی ناوخۆدا ڕێککەوتن کراوە و لە چەند ماددەیەکیشدا بڕیار لەسەر خوێندنی زمان و پەروەردە بە زمانی کوردی دراوە.
لە لایەکی دیکەوە، باس لەوە دەکرێت کە پۆستی ڕاوێژکاریی دۆسیەی کوردی لە سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا پێشکەش بە مەزڵوم عەبدی کراوە، هەرچەندە هێشتا لایەنە فەرمییەکان بە فەرمی ئەم وردەکارییانەیان نەخستووەتە ڕوو.