ڕاستەوخۆ

سبەی 51 شەڕڤانی دیلی هەسەدە ئازاد دەکرێن

reset font size increase font size

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی حەسەکە، سەیامەند عەفریی ڕایگەیاند، 51 ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) کە لەلایەن حکوومەتی کاتی سووریاوە دەستگیرکراون، ئازاد دەکرێن.

سەیامەند عەفرین ئاماژەی بەوە دا کە ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێکانی  تەواو بوون و لە ماوەی چوار ڕۆژی داهاتوودا دووەم وەجبەی کە پێکدێت لە 1035 خێزان، دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

پێشتر لە 10ی ئابی 2026 یەکەم کافیلە کە 410 خێزان بوون گەیشتبوونە سەرێکانی، بەڵام ڕووبەڕووی بەربەست و هێرشی ئەو گرووپانە ببونەوە کە دواتر لە ناوچەکە نیشتەجێ کرابوون.

لە چوارچێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشقدا، پڕۆسەی ئازادکردنی ئەندامانی هەسەدە بەردەوامە و کۆی گشتیی ئەوانەی تا ئێستا ئازاد کراون کە نزیکەی 1500 کەسن، بڕیارە سبەیش 51 شەڕڤانی دیکە ئازاد بکرێن.

فەرماندەیی گشتییهەسەدە لە 28ی نیسانی 2026 ڕایگەیاندبوو کە لە کۆی 1070 ئەندامی گیراو، نزیکەی 800 کەس ئازاد کراون و 300 جنگاوەریش هێشتا لە زینداندا ماون و پڕۆسەی ئازادکردنیان بەبێ خشتەیەکی کاتیی دیاریکراو بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.