ڕاستەوخۆ

ئەمڕۆ 49 دیلی تری ڕۆژاڤای کوردستان ئازادکران

reset font size increase font size

بڕیارە ئەمڕۆ 49 دیلی تری ڕۆژاڤای کوردستان لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەمی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سوریا ئازادکران.

دیلەکان لەلایەن سیامەند عەفرین جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای حەسەکە و هێزەکانی ناوخۆی پارێزگاکە پێشوازییان لێکرا. 

ئەمە شەشەم گرووپی دیلەکانی هەسەدە و ڕۆژاڤای کوردستانە کە ئازاد دەکرێن و پێشتر لە 26ی مانگی حەوت دا دوو شەڕڤانی هەسەدە بەناوەکانی دیار حەسەن مەحمود و حەسەن نەواف ئازاد کرابوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان هێشتا بەشێک لە دیلەکانی ڕۆژاڤای کوردستان لە زیندانەکانی حکومەتی کاتیی سوریادا ماونەتەوەو چاوەڕواندەکرێت لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی 29ی کانوونی دووەم سەرجەمیان ئازادبکرێن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.