ڕاستەوخۆ

تەرمی دوو شەڕڤانی لیوای قامیشلۆ لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان بەخاکسپێردرا

reset font size increase font size

تەرمی دوو شەڕڤانی لیوای قامیشلۆی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخانی شاری قامیشلۆ بەخاکسپێردران.

هەردوو شەڕڤانەکەی هێزەکانی لیوای قامیشلۆ لە 11ی ئەم مانگە لەئەنجامی هێرشێکی گرووپە نایاساییەکان بۆ سەر گوندەواری تەویل حەربی سەر بە قامیشلۆ گیانیان لەدەستد.

پێشتریش مەحمود خەلیل فەرماندەی هێزەکانی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە ڕایگەیاندبوو، دەستییان بە ئۆپەڕاسیۆنێک کردووە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامە و دەستگیرکردنی بکەرانی هێرشەکەی سەر هەردوو شەرڤانەکەی هێزەکانی لیوای قامیشلۆ.

هەریەکە لە شەرڤانەکانی لیوای قامیشلۆ بەناوی ئارتێش شوکری و شاهین حەسەنە، ئەمە دیمەنی مەراسیمی بەخاکسپاردنی هەردوو شەرڤانەکەیە لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخانی قامیشلۆ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.