ڕاستەوخۆ

ئیدارەی خۆسەر زانیاری لەبارەی نەخشەڕێگای سیاسی و سەربازیی ڕۆژاوا ئاشکرا دەکات

reset font size increase font size

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەحمەد شەرع داوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کردووە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئیدارەی خۆسەر و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەربازیی هەسەدە لە قۆناغەکانی داهاتوودا.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پرسی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە لە ئارادا نییە و ڕەت کراوەتەوە، بەڵکو بەستراوەتەوە بە دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی کورد و سەرکەوتنی پرۆسەی تێکەڵبوون لەگەڵ وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی سوریادا.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، لە چوارچێوەی هەنگاوە نوێیەکاندا، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی حەسەکە و کۆبانێ بە هێزە تێکەڵبووەکان دەسپێردرێت، بەڵام دۆسیە کارگێڕی، خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان لە دەستی خەڵکی ناوچەکەدا دەمێننەوە.

لە ڕووی سیاسییەوە، درووستکردنی قەوارەیەکی نوێی کوردی دوور لە ململانێ حزبییەکان خراوەتە بەر باس. هاوکات لە دۆسیەی ئابووریدا جەخت کراوەتەوە، کە دوای ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و گومرگەکان، دەبێت تایبەتمەندییەکی دارایی بۆ حەسەکە و کۆبانێ تەرخان بکرێت.

گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکانیشی بۆ «سەرێ کانی» لە هەفتەکانی داهاتوودا دەستپێ دەکات و هەردوولا کۆکن لەسەر دوورخستنەوەی ناوچەکە لە هەر جەنگێکی نوێ.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.