ڕاستەوخۆ

شێواندنی ناوی ئەحمەدی خانی لە ئێلیحی باکووری کوردستان ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە

reset font size increase font size

کردنەوەی پارکێکی گەشتیاری لە شارۆچکەی قوبینی سەر بە پارێزگای ئێلیح لە باکووری کوردستان بە ناوی شاعیری ناوداری کورد (ئەحمەدی خانی)، بەهۆی ڕەچاونەکردنی ڕێنووسی کوردی و نووسینی ناوەکەی بە ڕێنووسی تورکی «Ahmede Hane»، ناڕەزایەتیی بەرفراوانی لێ کەوتەوە.

پێشاندانی تابلۆکە لە مەراسیمی کردنەوەی ناوچەکەدا بە ئامادەبوونی ئەکرەم جانئالپ، پارێزگار و قەیومی ئێلیح و فەرهاد ناسرئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئاکپارتی بەڕێوە چوو. هاوکات لەسەر تابلۆکانی ناوچەکەدا، پیتە تایبەتەکانی ئەلفوبێی کوردی (x, ê, î) بە تەواوی لابراون.

زەینەب ئۆدۆنجو، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئێلیح، ئەم هەنگاوەی بە ڕەفتارێکی سڕینەوە ناسنامە ناو برد. ئۆدۆنجو ڕایگەیاند، بە دەستکاریی پیتەکان لەسەر تابلۆ دەستکردەکان، ناتوانرێت ڕەسەنایەتی، زمان و بیرەوەریی گەلێک بسڕدرێتەوە و جەختی کردەوە: "ئێوە پیتەکان قەدەغە دەکەن، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکان: ناوی ئەو ئەحمەدی خانییە!".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.