ڕاستەوخۆ

موراد قەرەیلان: 27 هەزار گەریلامان شەهیدکراون

reset font size increase font size

ئەندامی فەرماندەیی مەجلسی هەپەگە، موراد قەرەیلان، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرات نیوز باس لە قۆناغی ئێستا و ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی گەریلاکان کرد و ڕایگەیاند کە بەهۆی کێشەی تەکنەلۆژی و سەختییەکانی شۆڕشەوە لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا نەمانتوانییەوە لە کاتی خۆیدا ناوەکان ڕابگەیەنن.

قەرەیلان ئاماژەی بە مێژووی پەکەکە و قوربانیدانی شەهیدان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هێزی بزوتنەوەکە لەسەر بنەمای فیداکاریی پێشەنگەکانی وەک هاوکی کارەر، عەلی حەیدەر کایتان، ساکینە جانسز، مەهسوم کورکماز (عەگید) و هەزاران شەهیدی دیکە بونیات نراوە.

 ناوبراو ئاشکرای کرد کە تەنیا لە باکووری کوردستان لە نێوان ساڵانی ١٩٧٦ تا ٢٠٢٦دا، نزیکەی ٢٥ هەزار و ٩٢٢ گەریلا گیانیان لەدەست داوە، جگە لە حاڵەتە تۆمارنەکراوەکان و قوربانییانی شەڕی داعش لە ڕۆژاڤای کوردستان و شەنگال، کۆی گشتیی شەهیدان دەگاتە نزیکەی ٢٧ هەزار کەس، و لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرجەم ناوەکان بە فەرمی دەخرێنە ڕوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.