جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەو یاسایە چوارچێوەیەی کە پێشکەشی پەرلمان کراوە، ڕێگە لەبەردەم پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەگرێت و داوای کرد حکومەتی وڵاتەکەی بە شێوازێکی دیپلۆماسییانە پشتگیری لە چارەسەری بکات.
بودۆ ڕامێلۆ ئاماژەی بەوە کرد کە پێشنیازە یاساکە وەڵامێکە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە ساڵی ڕابردوو بە خواستی خۆیان خۆیان هەڵوەشانەوە.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە دەبێت لە ئەڵمانیاش ڕێکار و بڕیاری لێبوردنی بەرفراوان و خێرا بۆ چالاکانی کورد جێبەجێ بکرێت.
ئەم هەنگاوە دەبێتە پشتیوانییەکی بەرچاو بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا و پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد.