ڕاستەوخۆ

دەم پارتی: پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چوارچێوە هەنگاوێکی مێژوویی بوو

reset font size increase font size

پارتی یەکسانیی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، دوابەدوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای "پتەوكردنی یەكگرتنی نەتەوەیی و یەكپارچەیی كۆمەڵایەتی" لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیادا، ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی بڵاو کردەوە و پرۆسەکەی بە هەنگاوێکی مێژوویی وەسف کرد.

ناوەرۆکی ڕاگەیەندراوەکەی دەم پارتی جەخت لەسەر گرنگیی ئەم وێستگە سیاسییە دەکاتەوە، تێیدا هاتووە: "پڕۆسەی ئاشتی پڕۆسەیەکی مێژووییە و هەنگاوێکی گرنگی بۆ نرا. هیوادارین ئەم یاسایە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ تەواوی کۆمەڵگە".

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، دەم پارتی پێزانینی خۆی دەربڕیوە و ئاماژەی بەوە کردووە: "سوپاسی تەواوی ئەو پەرلەمانتار و کەسایەتییە سیاسییانە دەکەین کە بە ڕەخنە، تێبینی و پێشنیارە جیاوازەکانیان پشتیوانییان لە پەسەندکردنی ئەم پڕۆژەیاسایە کرد".

ئەمە ل کاتێکدایە، پڕۆژەیاسای چوارچێوە لە دانیشتنی گشتیی پەرلەماندا بە دەنگی 468 پەرلەمانتار و بە پشتیوانیی بەرفراوانی تەواوی فراکسیۆنە سەرەکییەکان ڕەزامەندیی کۆتایی لەسەر درا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.