ڕاستەوخۆ

ياسای چوارچێوە بە 468 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 88 دەنگی نەخێر لە پەرلەمانی تورکیا پەسەند کرا

reset font size increase font size

پڕۆژەیاسای چوارچێوە (پتەوكردنی یەكگرتنی نەتەوەیی و یەكپارچەیی كۆمەڵایەتی) لە کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی تورکیادا بە زۆرینەی دەنگ لە هەڵبژاردنی ئاشکرادا پەسەند کرا.

لە دەنگدانە ئاشکراکەدا 562 پەرلەمانتار بەشدارییان کرد، 468 پەرلەمانتار دەنگی بەڵێ، 88 پەرلەمانتار دەنگی نەخێر و شەش پەرلەمانتاریش دەنگییان نەدا.

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی یەنی پارتی و ڕاهـمی ئاشکن تورێلی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە پشتیوانیی خۆیانیان بۆ پڕۆژەکە دەربڕی. ئۆزێل جەختی کردەوە، کە سەرەڕای تێبینی و ڕەخنەکانیان لەسەر ئاکەپە و کەمتەرخەمییەکانی لە دۆسیەی دیموکراتیزەکردندا، بەڵام بۆ ئەوەی ڕێگە لە ڕشتنی خوێن بگرن و دەرگا لەسەر ئاشتی بڕەخسێنن، دەنگی بەڵێ بە یاساکە دەدەن.

گوڵستان کڵچ و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی پێشوازییان لە یاساکە کرد و وەک هەنگاوێکی مێژوویی و سەرەتایەک بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دیموکراتیزەکردن، مافی زمانی دایک و یەکسانیی هاوڵاتیبوون وەسفیان کرد.

عەبدولحامید گوڵ لە (ئاکەپە) و فەتی یڵدز لە (مەهەپە) پشتیوانیی تەواوی هاوپەیمانیی کۆمارییان بۆ یاساکە دووپات کردەوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، تەواوی ئەو پێشنیازانەی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە خرایەڕوو، ڕەت کرانەوە و دەقی سەرەکیی یاساکە وەک خۆی پەسەند کرا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.