ڕاستەوخۆ

تورکیا پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و تێکەڵبوونی لەگەڵ سوپای سوریا دەکات

reset font size increase font size

وەزارەتی بەرگریی تورکیا پێشوازی لە هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و تێکەڵبوونیان لەگەڵ دامەزراوە سەربازییەکانی دەوڵەتی سوریا دەکات و جەخت لە بەردەوامیی پشتیوانییە سەربازییەکانی بۆ دیمەشق دەکاتەوە.

رۆژی پێنجشەممە، 27ی ئابی 2026، زەکی ئاکتورک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ دامەزراوەکانی سوریا هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە و بەهێزکردنی بنەمای "یەک دەوڵەت و یەک سوپا". ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنامە سەربازییەکاندا بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردنی تواناکانی سوپای سوریا.

ئەم هەڵوێستەی ئەنقەرە دوای ئەوە هات، رۆژی 25ی ئابی 2026، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند، هێزەکەیان وەک پێکهاتەیەکی سەربازیی سەربەخۆ نامێنێتەوە و بە تەواوی تێکەڵی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی سوریا بووە.

زەکی ئاکتورک جەختی کردەوە، وەزارەتەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی ڕادەستکردنی تەواوی چەک و تەقەمەنییەکان و پشتڕاستکردنەوەی کۆتاییهاتنی چالاکییە چەکدارییەکان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.