ڕاستەوخۆ

ئۆزگور ئۆزێل دامەزراندنی پارتێکی نوێی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پێشووی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، ڕایگەیاند کە دوای تەواوبوونی ڕێکارە تەکنیکییەکان، لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی جەهەپە پارتێکی نوێ دادەمەزرێنێت.

ئۆزگور ئۆزێل ئاماژەی بەوە کرد، ئەم پارتە نوێیە ئەو پەرلەمانتارانە لەخۆدەگرێت کە لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراون و جەختی کردەوە کە کاتی ماڵئاواییکردن لە جەهەپە هاتووە. ناوبراو ئاشکرای کرد، ناوی قەوارە نوێیەکە پارتی نوێ دەبێت و هەنگاو بە هەنگاو لە تەواوی شار و ناوچەکانی تورکیادا پەیڕەوی لقی خۆی دەکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی بڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەنقەرە سەبارەت بە پووچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی کۆنگرەی 38ەمینی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزێل لە پۆستی سەرۆکی پارتەکە لادرا و بەو هۆیەوە گرژییە ناوخۆییەکانی ناو جەهەپە ڕوویان لە هەڵکشانی بێپێشینە کرد.

لە لایەکی دیکەوە، میدیاکانی تورکیا سەبارەت بە ڕەنگدانەوە و کاریگەرییەکانی ئەم هەنگاوەی ئۆزەل بڵاویان کردەوە کە لە نێوان 84 تاوەکو 90 پەرلەمانتاری جەهەپە دەستبەرداری پارتەکەیان دەبن و بەشداری لە پارتە نوێیەکەی ئۆزگور ئۆزەلدا دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.