ڕاستەوخۆ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان نرخی جۆرەکانی بەنزینی دیاری کرد

reset font size increase font size

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخستنی نرخ و کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ، چەند بڕیارێکی سەبارەت بە دیاریکردنی نرخی جۆرەکانی بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر دەرکرد.

بە گوێرەی بڕیارە نوێیەکانی وەزارەت، نرخی لترێک بەنزینی نۆرماڵی حکومی لە بەنزینخانەکان بە 750 دینار جێگیر کراوە، لە کاتێکدا نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی نابێت لە 850 دینار زیاتر بێت بۆ هەر لترێک. لە هەمان کاتدا ئاستی سەرەوەی نرخەکان بۆ جۆرەکانی دیکەش دیاری کراون، بە جۆرێک نرخی لترێک بەنزینی موحەسەن نابێت لە 1,000 دینار تێپەڕ بکات و بەنزینی سوپەریش نابێت لە 1,200 دینار گرانتر بفڕۆشرێت.

جگە لە ڕێکخستنی نرخەکان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تەواوی بەنزینخانەکانی پابەند کردووە، کە کوالێتیی جۆرەکانی بەنزینی نۆرماڵ، موحەسەن و سوپەر دەبێت بە تەواوی بە گوێرەی ستاندارد و ڕێنماییە دەستنیشانکراوەکانی وەزارەت بێت و ڕێگە بە پێشێلکردنی پێوەرەکانی کوالێتی دراوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.