کەمێک پێش ئێستا، ئاگرێکی گەورە لە لوتکەی چیای گۆیژە لە شاری سلێمانی کەوتەوە و بەهۆی ڕەشەبایەکی بەهێزەوە، مەترسیی خێرا بڵاوبوونەوەی بۆ ناوچەکانی دیکە دروست کردووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی ئەم ئاگرە نەزانراوە، و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی،
بەڵام هاووڵاتییان و تیمەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی توندیی باوە، کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ئەرکێکی قورس و ئەستەم دەبێت.