ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕەخنە لە دۆخی ئیداری و سیاسیی هەرێمی کوردستان دەگرێت و ئاشکرای دەکات، تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکان وەڵامی دەستپێشخەرییەکەیانیان بۆ کۆبوونەوەی هاوبەش نەداوەتەوە.
عوسمان کاروانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ نووچە تیڤی ڕایگەیاند: "دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە خراپە و پێویستی بە چارەسەری ڕیشەیی و کۆدەنگیی لایەنەکان هەیە."
ئەو بەرپرسەی یەکگرتووی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش کرد، لە پێناو دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لەم دۆخە، فەرمییەن داوایان لە هێز و حزبە سیاسییەکان کردووە پێکەوە کۆببنەوە،
بەڵام جەختی کردەوە کە "تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی بۆ داواکارییەکەیان لەلایەن حزبەکانەوە نەدراوەتەوە."