ڕاستەوخۆ

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق قۆناغی یەکەمی نەخشەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی بۆ ساڵی 2026 ڕاگەیاند

reset font size increase font size

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی نەخشەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی بۆ ساڵی 2026 ڕاگەیاند، بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک، پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕەخساندنی دەرفەتی کار.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی، لەسەر ڕاسپاردەی عەبدولڕەحیم ئەلشەمەری، وەزیری کشتوکاڵ، بەدواداچوون بۆ ئەو پارێزگایانە بەردەوامە کە تا ئێستا ڕەشنووسی دەرفەتەکانیان تەواو نەکردووە، تاوەکو نەخشەکە بە یەکجاری ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت بۆ پەسەندکردن.

لە هەڵسەنگاندنی دەرفەتەکاندا جیاوازی لە نێوان پارێزگاکاندا بەدی دەکرێت و بەم شێوەیە دابەش بوون:

دیالە: 51 دەرفەتی وەبەرهێنان (پلەی یەکەم)

ئەنبار: 15 دەرفەت

بەسرە: 13 دەرفەت

زیقار: 9 دەرفەت

میسان: 2 دەرفەت

نەینەوا: 1 دەرفەت

دەرفەتە پێشنیازکراوەکان پڕۆژەی جۆراوجۆر لە بوارەکانی سامانی ئاژەڵ، پەلەوەر، خانووی پلاستیکی، بەروبوومی ستراتیژی، کۆگای ساردکەرەوە، بەخێوکردنی ماسی و بەرهەمهێنانی خورما دەگرنەوە، هەروەها جەخت لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوچەرخ، سیستەمی نوێی ئاودێری و وزەی خۆر دەکرێتەوە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەران و کارئاسانکردنی ڕێکارەکان.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.