پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاری حکومەت بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی چووەتە بوار و جێبەجێکردنەوە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو بڕە بەنزینەی لەلایەن حکومەتەوە دابیندەکرێت، لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانییەوە بەسەر بەنزینخانەکاندا دابەشدەکرێت و بە نرخی فەرمی دەفروشرێت.
پارێزگاری سلێمانی جەختیشی کردەوە کە بازرگانان سەرپشککراون بەنزین و سووتەمەنی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هاوردە بکەن، بە مەرجێک پابەندی ستاندارد و کۆنترۆڵی کوالێتیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بن و لە ژێر چاودێریی لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بخرێنە بازاڕەوە.