ڕاستەوخۆ

سایلۆی سلێمانی: سبه‌ی چه‌كی بانكی شایستە داراییەکانی گەنمی 2025 دابەشدەکرێت

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە، 7ـی ئەیلوولی 2026، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی چەکی بانکیی شایستە داراییەکانی ئەو جوتیارانەی کە لە وەرزی ٢٠٢٥ـدا گەنمیان ڕادەستکردووە.

بەپێی ئاگادارییەکەی سایلۆ، ئەو جوتیارانەی پسوڵەکانیان تا ژمارە ۱۵ هەزار و ۳۱ـە، دەتوانن ڕۆژی دووشەممە سەردانی هۆبەی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ناحیەی پیرەمەگروون بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکەکانیان.

سایلۆی سلێمانی جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە خودی ئەو جوتیارە ئامادەبێت کە گەنمەکەی بەناوەوە ڕادەستکراوە. لە حاڵەتی ئامادەبوونی کەسێکی تردا، تەنها بە بوونی بریکارنامەی فەرمی دادنوسی چەکەکە دەدرێت و پێویستە کەسی ئامادەبوو کارتی نیشتمانیی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.