نەبوونی ئامێرەکانی ئەی تی ئێم، لە بەشێک لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان، گرفتی بۆ مووچەخۆران سنوورەکە درووستکردووە، شارەدێی باوەنور یەکێک لەو شوێنانەیە کە تاوەکو ئێستا ئامێری ئەیتی ئێمی تێدا نییە و موچەخۆرانی ناوچەکە ناچارن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان دەیان کیلۆمەتر ببڕن بۆ ئەوەی لە شارەکانی دیکە مووچەکانیان وەربگرن،.
بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە مووچەخۆرانی سنوورەکە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی واژۆیان دەستپێکردووە بۆ ئەوەی دواتر واژۆکان ئاراستەی بەرپرسان بکەن و گرفتەکەیان بۆ چارەسەر بکەن، هاوکارمان ئەیاد محەممەد یەکێک لە سەرپەرشتیارانی کۆکردنەوەی واژۆکانی دواندووە و بینەری دەبین.