ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی وەزیران سێ وەزارەت بۆ پاراستنی شایستە داراییەکانی هەرێم ڕادەسپێرێت؛ داوای جێبەجێکردنی ماددەی 106ـی دەستوور دەکرێت

reset font size increase font size

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەرسێ وەزارەتی داد، دارایی و ئابووری، و پلاندانان ڕادەسپێرێت بۆ بەدواداچوونی یاسایی و دەستووری لەسەر پڕۆژەیاساکانی فیدراڵیی تایبەت بە قەرز و بەخشینەکان، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.

بە نووسراوی فەرمیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەو وەزارەتە ڕاسپێردراون سەرنج و تێبینییە یاسایی و دەستوورییەکانیان لەسەر پڕۆژەیاسا فیدراڵییەکانی تایبەت بە قەرز و بەخشینەکان ئامادە بکەن. لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا جەخت لە جێبەجێکردنی ماددەی (106)ـی دەستووری عێراق کراوەتەوە، کە بەپێی ئەو ماددەیە دەبێت هەرێمی کوردستان بەشی شایستەی خۆی لە هەر قەرز و هاوکارییەکی نێودەوڵەتی وەربگرێت کە حکومەتی فیدراڵی دەستی دەکەوێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو بنەمایە جەخت لەم هەنگاوە دەکاتەوە کە هەرێم بەردەوام بەشدار بووە لە دانەوەی قەرزە نێودەوڵەتییەکان و سوودە کەڵەکەبووەکانیان، و لە کاتی دابەشکردنی هەر قەرز و بەخشینێکدا پێویستە مافە دەستوورییەکانی هەرێم وەک خۆیان ڕەچاو بکرێن، چونکە ئەم پڕۆژەیاسایانە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر مافە داراییەکانی هەرێم دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.