دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، دادگا بڕیارێکی تایبەت بە کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆمی هەڵوەشاندووەتەوە و بەمەش بڕیاری پێشووی دەستەکە بۆ ڕاگرتنی کارکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە وەک خۆی دەمێنێتەوە و جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم بڕیارەی دادگا لەسەر تانە و سکاڵای سەرۆکی دەزگای جێبەجێکاری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دژی بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم تۆمار کراوە.
لەلای خۆیەوە، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان جەختی لە ڕێزگرتنی تەواوەتی خۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری کردووەتەوە و دووپاتی کردووەتەوە کە بۆ پاراستنی مافەکانی دەوڵەت، بەرژەوەندیی گشتی و مافی بەکارهێنەران، لە ڕێکارە یاسایی و دادوەرییەکانی دۆسیەی کۆڕەک تێلیکۆم بەردەوام دەبن.