بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی، بە نووچە تیڤی ڕاگەیاند، لیژنەکانمان بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەکەن و هەر شوێنێک نرخی بەرز کردبێتەوە سزادراوە.
گوتیشی دوێنێ سەردانی کۆگاکانی خۆراکمان کردووە و خۆراکی باشیان تێدایە و با هاوڵاتیان دڵنیابن، ڕێگری لە شڵەژانی بازاڕ و بەرز بوونەوەی نرخەکان دەکەین