بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندییکردن بەشێوەیەکی بەرفراوان لە هەرێمی کوردستان تەشەنەی سەندووە، ئیستا جگە لە گەنجان و پێگەیشتوان، مۆبایل لەنێو منداڵانیش بەشێوەیەکی بەرچاو مۆبایل بەکاردەهێنن جێگەی یارییە کولتوریی و کۆنەکانی گەڕەکەکانی گرتووەتەوە.
هاوڵاتییانی ئاکرێ، لەبارەی تەشەنەسەندنی بەکارهێنانی مۆبایل قسەیان بۆ نووچە تیڤی کردووە، ئەوان دەڵێن، مۆبایل جیا لەوەی کاریگەریی لەسەر پەروەردەی منداڵان دروست کردووە، پەیوەندییە خێزانییەکانی و کۆمەڵایەتییەکانیشی سست کردووە.