ڕاستەوخۆ

مەسرور بارزانی و محەممەد ئەلحەلبووسی جەخت لە پاراستنی سیستەمی فیدراڵی و مافە دەستوورییەکان دەکەنەوە

reset font size increase font size

)- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم کرد و لە کۆبوونەوەکەیانەتدا جەخت لە هاریکاریی هێزە سیاسییەکان و پاراستنی مافە دەستوورییەکان کرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی تەممووزی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەلبووسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا، جەختکرایە سەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندی، هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە، ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان.

هاوکات، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی سیستەمی دیموکراسی و فیدراڵیی عێراق، هەروەھا پشتیوانیکردنی حکوومەتی فیدراڵ لە پێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان و خزمەتکردنی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراق بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بێ جیاوازی.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.