سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دوورگەی قیشم و بەهۆی هاوکارییەکانی ئوردن لەو هێرشانەدا، بنکەی ئاسمانیی مەوفەق سەلتی (ئەزرەق)یان لە ناو خاکی ئوردن کردووەتە ئامانج.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداران، لە ئەنجامی بەئامانجگرتنی ئەو بنکە ئاسمانییەدا، سێ فڕۆکەی جەنگیی جۆری F-35 بەتەواوی لەناوچوون و زیانی زۆریش بە سێ فڕۆکەی دیکە گەیشتووە، هاوکات سێ سەربازی ئەمریکیش کوژراون.
سوپای پاسداران جەختی کردەوە، تا بەردەوامیی هەژموون و ئامادەیی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، هێرشەکانیان لە دژی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن.