ڕاستەوخۆ

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: ئێران بە نهێنی دەستی بە نۆژەنکردنەوەی بنکەیەکی ئەتۆمی کردووەتەوە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی بڵاوی کردەوە، ئێران بە شێوازێکی خێرا و نهێنی دەستی بە نۆژەنکردنەوەی بنکەیەکی ئەتۆمی کردووەتەوە کە پێشتر لەلایەن ئیسرائیلەوە وێران کرابوو، و چالاکییەکانیش لە ڕێگەی وێنەی مانگی دەستکردەوە ئاشکرا بوون.

ڕۆژنامەی (تەلەگراف)ـی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، حکومەتی ئێران بە شێوەیەکی خێرا و نهێنی سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی بنکەی ئەتۆمیی (تاڵقانی دوو)ـە لە کۆمەڵگەی پارچین، کە پێشتر لەلایەن ئیسرائیلەوە کرابووە ئامانج و وێران کرابوو.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە زانیارییەکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ڕێگەی وێنەی مانگی دەستکردەوە بەدەستهاتوون.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، پەیمانگەی زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ئێران چەندین ئامێری قورسی بیناسازی لە دەوروبەری بنکەکەدا جێگیر کردووە و بە چڕی سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی بیناکانی ئەو بنکە ئەتۆمییەیە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.