ڕاستەوخۆ

دەزگای دادوەری ئێران سزای لەسێدارەدانی دوو خۆپیشاندەری جێبەجێکرد

reset font size increase font size

دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی هەریەکە لە عەلی هیمەتی و مەجید نیک ئەندیش، کە لە خۆپیشانەکانی زستانی ڕابردووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەشداربوون جێبەجێکرا.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری مەشهەد دەستبەسەر کراون و دوای دادگاییکردنیان بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی و بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکاندا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

 دەشڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی هەردوو خۆپیشاندەرەکە لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد جێبەجێکراوە. 

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هۆشدارییان داوەم، لە هەڵکشانی پێشێلکارییەکانی حکومەتی ئێران دژ بە کەسانی ناڕازی لە ناوخۆی وڵاتەکە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.