رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە ئێران پێشنیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی کاتیی ڕەتکردووەتەوە، کە لە ڕێگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە گەیەندراوەتە تاران.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"، دوای سەردانەکەی بۆ کۆشکی سپی، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشنیازێکی دۆناڵد ترەمپی بۆ ئاگربەستێکی کاتیی گەیاندووەتە دەست بەرپرسانی ئێران.
رۆژنامەکە لە زاری دوو بەرپرسی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە کە تاران بە فەرمی ئەو پێشنیازەی واشنتنی ڕەتکردووەتەوە. بەپێی سەرچاوەکان، هۆکاری ڕەتکردنەوەکەی ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێشنیازەکەی ترەمپ پرسی هەژموون و کۆنتڕۆڵی بەسەر گەرووی ستراتیژیی هورمزدا یەکلا نەکردووەتەوە.