بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆخی ئەمنیی کوێت ئاڵۆزیی بەخۆیەوە بینی و دوای بیستنی دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوە، سوپای وڵاتەکە تێکشکاندنی چەندین هێرشی ئاسمانیی ڕاگەیاند.
بەرپەرچدانەوەی ئاسمانی و تەقینەوەکان سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای کوێت لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان لە ئامادەباشیی تەواودایە و سەرکەوتووانە بەرپەرچی هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)ی داوەتەوە.
سوپای کوێت ڕوونی کردەوە، ئەو دەنگی تەقینەوانەی لە ناوچە جیاوازەکان بڕراونەتەوە، ئەنجامی کارکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و پێكانی موشەک و درۆنەکان بوون لە ئاسماندا.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای کوەیت، ئەم هێرشە ئاسمانییانە لە لایەن ئێرانەوە ئەنجامدراون و ئاماژە بەوە دراوە کە لە هێرشەکانی پێشووتریشدا بە هەمان شێوە درۆنی ئاراستەکراو لەلایەن ئێرانەوە لە ئاسۆدا تێکشکێنراون.
سوپای کوێت داوای لە سەرجەم هاووڵاتییان و دانیشتووانی وڵاتەکە کرد کە بە تەواوی پابەندی ڕێنماییەکانی سەلامەتی و ئەمنی بن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدارەوە دەردەچن.